بەدەستهێنانی بروانامەی نێودەوڵەتی لە بواری کایرۆ پراکتیک لەلایەن د.علی حسێن

دکتۆر علی حسێن یوسف ، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردە/ شەقڵاوە ، بەشی پەروەردەی وەرزش ، توانی بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت لە بواری کایرۆ پراکتیک  کە لەلایەن رێکخراوێکی بەریتانی بەناوی (Osteon Manual Therapy) رێکخرابوو . ئەم راهێنانە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری مل و پشت و جومگەکان دەبێت . خولەکە لە مۆمبای وڵاتی هیندستان بەرێوەچوو .